İdiris Okuduci
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەبووزەبى - AA
واژووكردنى ياداشتنامەى لێكتێگەيشتن لە نێوان بانكەكانى ئيسرائيل و ئيمارت راگەيەندرا.
بە گوێرەى هەواڵێكى كەناڵى ئەلعەرەبييەى سعوودى، بەمەبەستى هەماهەنگى لە نێوان بانكى "Leuma"ى ئيسرائيلى و بانكى "First Abu Dhabi Bank" كە گەورەترين بانكى ئيماراتييە و بانكى "Emirates NBD"ى ئيماراتى ياداشتنامەيەكى لێكتێگەيشتن واژۆكراوە.
هەروەها ئەوەش راگەيەندرا كە دوێنێ رێككەوتنێكى لێكتێگەيشتن لە نێوان بانكى "Emirates NBD" و بانكى "Bank Hapoalim"ى ئيسرائيلى واژۆكرا.
لە لايەكى ديكەوە بانكى "First Abu Dhabi Bank" كە گەورەترين بانكى ئيماراتييە لە ٢ى ئەيلوولدا دەستپێكردنى گوتووێژى هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە داراييەكانى ئيسرائيل رايگەياندبوو.
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لە ١٣ى ئابدا رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى تەواوى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و ئيماراتى راگەياند.
هەروەها ترەمپ، لە رۆژى هەينى رابردوودا گەيشتنى بەحرێن و ئيسرائيل-ى بە رێككەوتنێك لەسەر ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى راگەياندبوو.
رێورەسمى واژووكردنى رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل لەگەڵ ئيمارت و بەحرێن ئەمڕۆ لە كۆشكى سپى بەڕێوەدەچێت.