جيهان

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد

Yaser Arafat Mohamed Albanna, Zeynep Tüfekçi Gülay  | 12.09.2021 - نوێکردنەوە : 13.09.2021
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد

Gazze

غەززە- AA

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵەکان وەرگیراون، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی غەززە ئەنجامداوە.

تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی بوونی زیانی گیانییەوە نەخراوەتەڕوو.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل دەربارەی پەلامارەکان، هیچ راگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.

بەڵام لە راگەیەندراوێکی ئێوارەی دوێنێی سوپای ئیسرائیلدا ئەوە خرابووە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دووەم مووشەک کە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو، لەڕێگه‌ی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "قوبەی ئاسنین"ەوە تەقێندرایەوە.

ئیسرائیل لە مانگی ئایاری رابردوودا، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، رێگەی لە هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانیش گرت، ئەم رەوشەی دەروازە سنوورییەکان وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست هەر بە چارەسەرنەکراوی مایەوە.

گرووپێکی گەنجانی فەڵەستینی کە خۆیان ناوناوە "یەکەی پشێوی شەو" ماوەی هەفتەیەکە دژبە ئابڵوقەکان خۆپیشاندان دەکەن و بۆ بێزارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی جوولەکە و سەربازانی ئیسرائیل لە کاتە درەنگەکانی شەودا لە ناوچە جیاوازەکانی سەر سنووری غەززە-ئیسرائیل، تایە دەسوتێنن و بۆمبی دەنگی دەتەقێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın