فه‌ڕه‌نسا له هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی یه‌په‌گه و ئه‌نه‌كه‌سه‌دایه
- فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له باكووری سووریا، هه‌وڵی نێوه‌ندگیری ده‌دات له نێوان رێكخراوه‌كه و كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له باكووری سووریا، هه‌وڵی نێوه‌ندگیری ده‌دات له نێوان رێكخراوه‌كه و كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه‌وه وه‌رگیراوه، فه‌ڕه‌نسا له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و ئه‌نه‌كه‌سه‌دایه كه به نوێنه‌ری كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا داده‌نرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فه‌ڕه‌نسییه‌كان 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نه‌كه‌سه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و داوای ئاشتبوونه‌وه‌یان لێكردوون له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا.
به‌رپرسی فه‌ڕه‌نسییه‌كان پێشنیازیكردووه بۆ ئه‌نه‌كه‌سه كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوه‌كه‌دا نووسینگه بكه‌نه‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌نه‌كه‌سه ماوه‌ی سێ رۆژیان وه‌رگرت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له قامیشلۆ بابه‌ته‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ناتوانن متمانه به رێكخراوه‌كه بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه به‌م نزیكانه ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆده‌بنه‌وه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه خۆی به نوێنه‌ری گه‌لی كورد ده‌زانێت له سووریا، به زه‌بری چه‌ك ده‌نگه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی كپده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن