Alaattin Doğru,Yusuf Özcan
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
پاریس- AA
له فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان دژی ده‌سه‌ڵاتی سهركۆمار، ئیمانوێل ماكرۆن و سیاسه‌ته ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناوبراو، سازكرا.
له‌سه‌ر بانگه‌وازی كۆنفیدراسیۆنی گشتیی كار و ژماره‌یه‌كی زۆری دیکه‌ی سه‌ندیكاكان، له گۆڕه‌پانی ریپهبڵیك-ی پاریس، سه‌دان خۆپیشانده‌ر گردبوونه‌وه و تا گۆڕه‌پانی Nation رێپێوانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران كاردانه‌وه‌یان دژی سیاسه‌تی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی ماكرۆن و حكوومه‌ت و ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ندی سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كان له قۆناغی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، له‌سه‌ر كاره‌كانیان، نیشاندا.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به پێویستیان زانی حكوومه‌ت هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و كۆمپانیایانه بكات كه به‌هۆی دۆخی ئابوورییه‌وه له دۆخێكی سه‌ختدان و درووشمیان دژی ماكرۆن و حكوومه‌ت گوته‌وه و لافیته‌یان به‌رزكرده‌وه.
خۆپیشانده‌ر سۆفی رۆمامباسن له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له دژی نایه‌كسانییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ماكرۆن، و له‌پێناو دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و یه‌كسانیی له باجدا، گردبوونه‌ته‌وه.