Sarmand Hameed
20 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2021
هەولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەیف بەدر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی برینداره فەلەستینییه‌كان نیشاندا، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تیمى پزیشكی تایبه‌ت ئاماده‌كراون به‌مه‌به‌ستی ناردنیان بۆ فه‌له‌ستین.
سەیف بەدر بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى رایگه‌یاندووە: "عێراق لە هەموو قەیرانەکاندا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا دەوەستێت".
بەدر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه کە وەزارەتەکەی ئامادەیه بۆ وەرگرتنی برینداره فەڵەستینییهكان و چارەسەکردنیان لە نەخۆشخانەکانی عێراق.
راشیگەیاندووه، وەزارەتی تەندروستیی عێراق تیمى پزیشكی تایبه‌تی ئاماده‌كردووە بۆ ناردنیان بۆ فهڵەستین و هاوكارىكردنى برینداره فەڵەستینییهكان له كه‌رتى غه‌ززه.