عه‌بدولمه‌هدی: ''به‌بێ ره‌زامه‌ندیمان هاتنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌مان قه‌ده‌غه‌یه''
- قه‌ده‌غه‌یه هیچ هێزێكی بیانی به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا چالاكی ئه‌نجام بدات.
Baghdad
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه قه‌ده‌غه‌یه هیچ هێزێكی بیانی به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا چالاكی ئه‌نجام بدات.
عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له رابردوودا داگیركراوه و رووبه‌ڕووی چه‌ند رووداوێكی وه‌ك جه‌نگی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا بووه‌ته‌وه و، خاكی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌ك مه‌یدانی هێرش بۆسه‌ر هێز و وڵاتانی دیكه به‌كارهێنراوه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه كردووه كه وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیاری سه‌ربازی ده‌ركردووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه و، رایگه‌یاند: ''قه‌ده‌غه‌یه هیچ هێزێكی بیانیی به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت له خاكی ئه‌م وڵاته‌دا چالاكی ئه‌نجام بدات یان جووڵه بكات. به بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت رێگا به بوونی هیچ وڵاتێكی دراوسێ، هه‌رێمی و وڵاتێكی دیكه نادرێت دژ به هیچ لایه‌نێك''.
عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه كردووه كه جگه له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رێگا به چالاكی هیچ هێزێكی سه‌ربازیی عێراقی یان بیانی نادرێت و، رایگه‌یاند: ''قه‌ده‌غه‌یه هیچ هێزێكی سه‌ربازی كه له چوارچێوه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق چالاكی ئه‌نجام ده‌دات به‌بێ ره‌زامه‌ندی فه‌رمانده‌ی گشتیی (عادل عه‌بدولمه‌هدی) جووڵه بكات، ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بدات و ناوه‌ندی پیشه‌سازی سه‌ربازیی هه‌بێت''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بدولمه‌هدی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و بڕیارانه به مه‌به‌ستی ته‌واو كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی وڵات، درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وەی تیرۆری داعش و، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵات و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل ده‌ركراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن