جيهان

شەش وڵات داوا لە حووسییەکان دەکەن کە ھێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕابگرن

Ekip  | 14.03.2024 - نوێکردنەوە : 14.03.2024
شەش وڵات داوا لە حووسییەکان دەکەن کە ھێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕابگرن

Yemen

یەمەن ــ AA

ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ژاپۆن و نیوزیلاند داوایان لە حووسییەکان کرد کە ھێرشەکانیان لە دەریای سوور ڕابگرن.

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، ژاپۆن و نیوزیلاند لە یەمەن لە ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا، بەتوندی ئەو ھێرشەیان سەرکۆنە کردووە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە سەر کەشتی "True Confidence"لە دەریای سوور و بەھۆیەوە سێ ئەندامی تیمی نێو کەشتییەکە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

داواشیان لە حووسییەکان کردووە کە بەپەلە، ھێرشەکەیان لە دەریای سوور ڕابگرن و ڕایانگەیاندووە: "ئەو ھێرشانە، تەنھا خزمەت بە تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و زیانگەیاندن بە گەلی یەمەن دەکەن".

ڕۆژی ٧ی ئەم مانگە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە حووسییەکان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی، ھێرشیان کردوووەتە سەر کەشتی" True Confidence"ی بارزگانی ئەمریکا لە کەنداوی عەدەن باشووری یەمەن و لە ئاکامدا، سێ ئەندامی تێمی نێو کەشتییەکە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın