ئیستانبوڵ – AA
ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شاندی سعوودیه و ئێران به نێوه‌ندگیری عێراق بووه‌ته هۆی تامه‌زرۆیی.
كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی راگه‌یاندن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌نێوان سعوودیه و ئێران وه‌ك نیشانه‌ی روونی خواستی هه‌ردوو وڵات له "جیددییه‌تی" كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان و تاوتوێكردنی دۆسیه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان لێك ده‌درێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جیاوازن سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌و پرسانه‌ی ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه پێناچێت به‌خێرایی بگه‌نه رێككه‌وتن، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان به‌شێوه‌ی قۆناغبه‌ند وه‌ك ئه‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه هه‌ردوو وڵات له بابه‌تی سووریا و یه‌مه‌ن سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
- په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان
سعوودیه دووی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" ٤٧ كه‌سی له‌سێداره دا كه زانای ئایینی شیعه‌مه‌زهه‌ب نیمر ئه‌لنیمر-یان له‌نێودا بوو.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران به دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعوودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له تاران و كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له مه‌شهه‌د.
دوای ئه‌م رووداوانه به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌نه‌وه كه له ئاداری ٢٠١٥ ده‌ستی پێ كرد، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه هه‌ر خۆی گرژی تێكه‌وتبوو به‌ته‌واوی پچڕان.
پیاده‌كردنی سیاسه‌تی "گوشاری سه‌خت" له‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گرژییه‌كانی نێوان تاران و سعوودیه‌ی گه‌یانده ئاستی پێكدادان.
دوای تێپه‌ڕینی پێنج ساڵ له نیسانی ئه‌مساڵدا، به‌رپرسانی ئێران و سعوودیه به‌مه‌به‌ستی دانیشتنی راسته‌وخۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه، دواتر دانیشتنه‌كانی نێوانیان به‌نێوه‌ندگیری عێراق به‌رده‌وام بوو.
جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی سعوودیه له ٢٧ی نیسان رایگه‌یاند "ئێران وڵاتێكی هاوسێی ئێمه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین".
شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزیش له کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه له ٢٢ی ئه‌یلوولی رابردوودا ئه‌نجام درا، هیوای خواست یه‌كه‌مین دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروستبوونی متمانه له‌نێوانیان ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
لە سێی تشرینی یەکەمرابردوودا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ وردەکارییەک تەنها ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە لە ٢١ی ئەیلوولی رابردوودا، گەڕێکی نوێی دانوستانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجامداوە.
فەیسەڵ بن فەرحان لە لێدوانەکەیدا دانوستانەکانی بە "کۆبوونەوەی تایبەت بە دانانی بناغەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرفتە چارەسەر نەکراوەکانی نێوان هەردوولا" وەسف کرد.
لای خۆشیوە وەزیری دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە لە لێدوانێکیدا لە چواری تشرینی یەکەمی رابردوودا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە لە بەغدا پایتەختی عێراق بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن و هەوڵدەدەن ئەم کۆبوونەوانە بگۆڕن بۆ پەیوەندییەکی هەمیشەیی.
بەڵام سەعید خەتیبزادە ئەو دەنگۆیانەی پشتڕاست نەکردەوە کە باس لەوە دەکەن شاندێکی سعوودیە بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە تاران سەردانی ئێران-یان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەگوتەی بەرپرسێکی حکوومەتی عێراق، سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بۆ چاودێریکردنی دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز، لیژنەیەکی بچووکی لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ئاسایش و هەواڵگری دروست کردووە و ئەم لیژنەیە راستەوخۆ سەربە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانە.
- کاریگەری دانوستانەکانی سعوودیە و ئێران لەسەر سیاسەتی نوێی ئەمریکا
بەگوێرەی چەند هەواڵێکی راگەیاندنەکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان سعوودیە و ئێران دەکات. بەگوتەی چاودێرانیش کۆبوونەوەکانی نێوان سعوودیە و ئێران بە نێوەندگیری عێراق، بەشێکە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا لە دوای قۆناغی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
کابینەی جۆ بایدن لە پاڵ رەخنەکانی لە شەڕی یەمەن و رەوشی مافی مرۆڤ لە سعوودیە، هەماهەنگییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ریاز کەم کردەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر دەستپێکی دانوستان لەنێوان سعوودیە و ئێران هەبوو.
لەلایەکی دیکەشەوە سعوودیە لەڕێی رێککەوتنەوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ قەتەر ئاسایی کردەوە، بەشێوەیەکی بەرچاویش پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بەرەو ئاراستەیەکی باشتر چوون.
هەروەها حکوومەتی ریاز لەجاران کەمتر بەرامبەر رژێمی بەشار ئەسەد توندی دەنوێنێت و هەماهەنگییەکانیشی لەگەڵ رووسیا و چین ئاشکران. لە چوارچێوەی هەوڵەکانیشی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە ئاراستەی کردنەوەی رێگاکانی پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی تاران، هەنگاوی گرتەبەر.
- بابه‌تی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كان پرسی یه‌مه‌نه
هاوكات به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیادا بڵاو كراونه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌سته عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، پرسی یه‌مه‌ن یه‌كێكه له‌و بابه‌ته هه‌ره له پێشینانه‌ی كه له لیستی دیالۆگی نێوان سعوودیه و ئێراندایه به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ به‌رله كانوونی دووه‌می ٢٠١٦.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سعوودیه كه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن چووه‌ته نێو جه‌نگی وڵاته‌كه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه حووسییه‌كان كه دژبە حكوومه‌ت شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن له پێناو كۆتایی هێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن به هاوكاریی تاران بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ په‌لكێش بكات.
هه‌ریه‌ك له فاكته‌ره‌كانی داخرانی ته‌واوه‌تی ئاسۆی چاره‌سه‌ری سیاسیی له نێوان حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و حووسییهكاندا، شكستی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان لایه‌نەكانی جه‌نگدا، بێتوانایی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به رێگای سه‌ربازیی، وای كردووه سعوودیه بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه پشتیوانی حووسییه‌كانه.
له‌ئێستادا حكوومه‌تی ریاز ئامانجیه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه حووسییه‌كان بهێنێته سه‌ر مێزی دانوستان و قه‌یرانی یه‌مه‌ن چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سعوودیه ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی كۆتایی هێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن، ده‌سته‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی ئابوورییه پشت به‌ستووه‌كه‌ی به داهاتی نه‌وت بۆ ئابوورییه‌كی داهات ههمهجۆر كه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی ٢٠٣٠ وڵاته‌كه‌دا بگونجێت، بكات و تواناكانی له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان چڕ بكاته‌وه.
- پێشبینی ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كان سازشی دوولایه‌نه له پرسه‌كانی سووریا و یه‌مه‌ندا له خۆبگرێت
له‌و هه‌واڵانه‌دا كه له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له میدیای هه‌ردوو وڵات‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئاماژه‌گه‌لێك هه‌ن كه خاوبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌و ئاماژانه ره‌نگدانه‌وه‌ی جیددیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كان، خواستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و خواستی هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنی دۆسیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌كانن.
به‌هۆی خاوه‌ندارێتییكردن له هه‌ڵوێستی جیاواز له‌باره‌ی پرسه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له یه‌مه‌ن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، چاوه‌ڕوان ناكرێت تاران و ریاز به‌خێرایی بگه‌نه رێككه‌وتن.
به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وانه لانیكه‌م قۆناغ به قۆناغ ئاستی توندوتیژییه‌كان داده‌به‌زێنن و باوه‌ڕ وایه كه هه‌ردوو وڵات له پرسه‌كانی سووریا و یه‌مه‌ندا سازش بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن.
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه حكوومه‌تی مستەفا كازمی به‌هۆی تانه‌كان له ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، تواناكانی له‌سه‌ر پرسه نێوخۆییه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه شیكه‌ره‌وان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئێران-سعوودیه له وڵاتی سێیه‌م جگه له عێراق، یان چاودێرییكردنی پێشهاته‌كانی عێراق، ده‌وه‌ستن.
news_share_descriptionsubscription_contact

