Prof. Dr. Nurşin Ateşoğlu Güney
23 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌نه تراجیدییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول-یان به چاوی خۆیان بینی، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان و خێرا كۆنترۆڵكردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه وه‌ك ده‌سپێكی كۆتایی هاتنی كه‌سانێكی زۆر وابوو، هه‌ستی ترس و دڵه‌ڕاوكێ كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی خێرا و بێپلانی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕایه‌وه، نیگه‌رانی قوڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی لێكهوتهوه كه خۆیان به فڕۆكه و هێلیكۆپته‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسی.
- ده‌ستبه‌رداربوون له بونیادنانه‌وه‌ی گه‌ل
به‌و رووداوه‌ی کە له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول روویدا، زۆر به‌ڕوونی هه‌ست به‌و ترسه ده‌كرێت، خه‌ڵك هێشتا له بیریه‌تی كه جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه تونده‌كان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تاڵیبان له نه‌وه‌ده‌كانی سەدەی رابردوو ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و كوێ برد. ئه‌وانه‌ی بۆ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان كاریان كردووه، ئه‌وانه‌ی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگییان كردووه، هه‌ستیان به‌وه كردووه كه تا ئه‌م دواییانه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فغانستانیان كردووه له‌ناكاو پشتیوانیكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هێزه‌كانی رۆژئاواوه كۆتایی پێ هاتووه.
ئه‌م هاووڵاتییانه‌ی ئه‌فغانستان كه هێشتا له چاره‌نووسی خۆیان دڵنیا نین، ده‌زانن خه‌ونی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌فغانستان به ره‌نج و ماندووبوونی خۆیان كه ئه‌مریكییه‌كان هه‌وڵی بونیادنانیان ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌ومرۆڤانه‌ی له ئه‌فغانستاندان به‌جێ ده‌هێڵن.
دانیشتوانی ئەو وڵاتە لەئێستادا، هەست بەوە دەکەن کە پێشتر بیریان لەو رێککەوتننامە ئاشکرا و شاراوانە نەکردبووەوە کە ئەمریکا لەسەر مێزی دانوستان ئەنجامی دابوون، هەر بۆیە پێیانوایە هەڵخەڵەتێندراون، جێهێڵدراون و پسوولەی شکست دراوەتە دەستیان.
لە کۆتاییدا کەوتنی کابولی پایتەخت پێویستی بە شەڕ و کوشتار نەبوو، چونکە تەنها ئەمریکا بە پابەندبوونی بەو رێککەوتننامەیەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەگەڵ تاڵیبان واژووی کردبوو، پشتی کردە ئەفغانستان و بووە هۆی هاتنە کایەی ئەم کارەساتە لەو وڵاتە.
- ئەمریکا راوێژی بە هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی رۆژئاوا نەکرد
بێگومان تەنها حکوومەتی کابول و هاووڵاتییانی ئەفغانستان نەبوون کە پرس و راوێژیان پێ نەکرا، بەڵکو ئەو وڵاتانەی ئەورووپاش کە لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆرج بۆش بوونە هاوپەیمانی ئەمریکا لە جەنگی دژبە تیرۆردا، ناوبەناو رووبەڕووی بڕیارە تاکلایەنەکانی ئەمریکا دەبوونەوە، ئاشکراشە کە ئەم رەفتارانەی واشنتۆن مایەی رەزامەندی رۆژئاوا نەبوو، هەربۆیە کاتێک پرسیار لە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن کرا دەربارەی هاوپەیمانی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ ناتۆ و یەکێتیی ئەورووپا، گوتی: "ناتۆ دووچاری مردنی مێشک بووە".
- ئەفغانستان، جەنگی نوێی سارد
حکوومەتەکەی جۆ بایدن لە دوایین لووتکەی ناتۆدا هەوڵ و تەقەلایەکی زۆری‌دا بۆ رەواندنەوەی ئەو گومانانە، لەبەرئەوە بۆئەوەی میراتی دۆناڵد ترەمپ خاوێن بکاتەوە و ئەو ئۆپەراسیۆنە خێرایەی کرا بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی ئەمریکا کە قەیرانی متمانە تیایدا جیددیترە.
رکابەری جیۆسیاسیی ئەو سێ هێزە گەورەیە ئەمریکا، رووسیا و چین لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەستی پێ کرد لە دەریای رەش و قەفقاس دووەم بەرە کرایەوە. دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان شتێکی چاوەڕوانکراو بوو کە سێیەم بەرە، ئاسیای ناوەڕاست-ئەفغانستان-باشووری ئاسیا بێت و مایەی سەرسوڕمان نەبوو، خۆرئاوا بەو برینانەی کشانەوەکە دروستی کردووە بە شەلی دەچێتە ناویەوە، هەروەها بەداخەوە هێشتا ئەورووپا ئەفغانستان بە شوێنێک بۆ بەرهەمهێنانی تیرۆر و پەنابەر دەبینێت. هەتا ئەورووپا و ئەمریکا تەنها لە رووی ماددییەوە لێکدانەوە بکەن و ستراتیجییەتی شکست‌خواردووی خۆرئاوا لە ئەفغانستان پشتگوێ بخەن، ناتوانن سیاسەتێک فەراهەم بکەن کە سەقامگیری بۆ ناوچەکە بەرقەرار بکات.
ئەمڕۆ و سبەی، ئەگەرێکی جیددی ھەیە ئەمریکا و ھێزەکانی دیکەی رکابەری چارەنووسی خەڵکی ئەفغانستان کە ئەمریکا فریویداون بدەنە دەست تاڵیبانەوە و بەرژەوەندییەکی ستراتیجیی لەم ستراتیجییەتەدا بەدەستبھێنن. لە ئەفغانستاندا لە سێبەری ئەو کێشمەکێشە جیۆسیاسییەی کە دەستی پێ کردووە و لە خێرابووندایە، تەنانەت ئەگەر نوێنەرانی پەیوەندی نێوان بریکار و بریکار لە میانی قۆناغی دووەمی تاڵیبانیشدا بگۆڕێت، تاکە شت کە ناگۆڕدرێت ئەوەیە کە ئەو کشمەکێشە زیان بە خەڵکی ئەفغانستان دەگەێنێت و لە ئەنجامدا، کێ کێشمەکێشی جیۆسیاسیی دەباتەوە با بیباتەوە، ئەمە چیرۆکێکە کە دۆڕاوەکەی ئاشکرایە. لە ئەفغانستاندا، بەداخەوە لەگەڵ پێکدادانی زلھێزەکان ھیچ ئومێدێک بۆ خەڵکی چەوساوە نامێنێت.
وانەیەك لە چیرۆکەکە: بەتوندی ئامۆژگاری ئەو ئەکتەرە حکوومی و ناحکوومیانەی کە بە وەکالەت لە شوێنە جیاوازەکانی جیھاندا کار بۆ ئەمریکا دەکەن، دەکرێت کە وانە لە تراجیدیایەکانی ئەم دواییانەی ئەفغانستان وەربگرن.
پ.د. نورشین ئاتەشئۆغڵو گونەی
بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، فاکەڵتیی ئابووری، کارگێڕی و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی نیشانتاشی