جيهان

شارەزایەکی سویدی: "تورکیا ھیچ لەدەست نادات بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ"

- شرۆڤەکاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگریی سوید، ئارۆن لوند رایگەیاند کە تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، ھیچ شتێکی نییە لەدەستی بدات (زیانی پێناگات).

Atila Altuntaş  | 21.05.2022 - نوێکردنەوە : 22.05.2022
شارەزایەکی سویدی: "تورکیا ھیچ لەدەست نادات بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ"

ستۆکۆڵم - AA

شرۆڤەکاری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی بەرگریی سوید، ئارۆن لوند رایگەیاند کە تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، ھیچ شتێکی نییە لەدەستی بدات (زیانی پێناگات).

ئارۆن لوند بۆ کەناڵی SVTی دەوڵەتی سوید، ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی ڤیتۆکردنی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لەلایەن تورکیاوە کرد و رایگەیاند "تورکیا بە رەتکردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، ھیچ لەدەست نادات".

ئەو شرۆڤەکارە سویدییە راشیگەیاند کە تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناتۆ و گوتی: "تورکیا کە خاوەنی دووەم گەورەترین ھێزە لە ناتۆ و پێگەیەکی جیۆستراتیژی گرنگە لە دەریای رەش، یەکێکە لە گرنگترین ئەندامانی نێو ھاوپەیمانیەتییەکە. ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت سوید و فینلاند وەک ئەندامی ناتۆ ببینن، لەوانەیە سزا بسەپێنن یان گوشاری دیپلۆماتی بکەن. بەڵام ئەمە مانایەکی ئەوتۆی بۆ تورکیا نییە".

ئارۆن لوند بەرگریی لەوەش کرد کە ھەرچەند ئەگەر ئیرادەی سیاسیش ھەبێت، ئەستەمە دادگا رێگە بە رادەستکردنەوەی ئەو کەسانە بدات کە لە لیستی سووری داواکراونن لە سوید.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın