Emre Gürkan Abay
27 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2022
مۆسکۆ – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین رەگەزنامەی رووسی بەخشییە کارمەندی پێشووی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا (NSA)، ئیدوارد سنۆدن.
بەپێی ئەر مەرسوومەی کە لەلایەن پوتینەوە واژۆکراوە، سنۆدن رەگەزنامەی رووسی پێدراوە.
سنۆدن، لە رێگەی ئەو بەڵگەنامە نهێنییانەی کە لە ساڵی ٢٠١٣ دزەیپێکردن ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەمریکا بە هاوکاری هەواڵگریی بەریتانیا چالاکی گوێگرتن لەسەرانسەری جیهان ئەنجام دەدات و لەو ساڵەوە بۆ ئێستا بە بەردەوامی لە رێگەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە رووسیا دەژیت.
هەر لەو بەڵگەنامانەی کە ئیدوارد سنۆدن دزەیپێکردبوو ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا (NSA)، بە هەمان شێوە لە رێگەی ئەو یەکە نهێنییانەی کە لەنێو نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات رێکیخستوە، گوێی لە باڵەخانە حکوومییەکانی وڵاتانی بیانی گرتووە و راپۆرتی لەسەر تۆمار کردوون.