Mohammed Hamood Ali Al Ragawi,Zana Natık Kerem
26 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2022
بەرلین ــ AA
گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیڤن ھێپیستریت رایگەیاند کە ئۆلاف شۆڵتز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس بڵاوی کردەوە کە ستیڤن ھێپیستریت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی(dpa)ی ئەڵمانیی ئاماژەی بەوەداوە کە راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز نیشانە سووکەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لێ دەرکەوتووە و خۆی کەرەنتین کردووە.
راشیگەیاندووە کە راوێژکاری ئەڵمانیا دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم دیدارە گشتییەکانی بۆ ئەم ھەفتەیە ھەڵوەشاندووەتەوە و لە دوورەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی حکوومەتدا دەکات.
دوێنێ یەکشەممە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ ناوچەی کەنداو ھێنا کە ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات و قەتەری گرتەوە و دوو رۆژی خایاند.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز بەرلەوەی گەشتەکەی بۆ ناوچەی کەنداو دەست پێ بکات، بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کرد.