Ahmet Dursun
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئێران لەگەڵ رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، پوتین کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە "حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێقۆڵی بە شێوازی ئاستانا" کە لە تاران بە بەشدرایی تورکیا-رووسیا-ئێران بەڕێوەدەچێت سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ خامەنیی کۆبووەوتەوە.
کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی خامەنەیی و بە داخراوی بە رووی مێدیاکاندا بەڕێوەچووە.
سەرۆکی رووسیا کە ئەمرۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران بەشداریی دەکات لە "حەوتەمین کۆبوونەوەی لووتکەی سێ قۆڵی بە شێوازی ئاستانا" کە لە تاران بە میواندارێتی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و بەشداریکردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت.