Mustafa Hatipoğlu
07 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر رێگاکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی جەنگی ئۆکراینا، کراوە.
لای خۆیەوە سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ ئەوەی جەنگی ئۆکراینا بگاتە چارەسەرێکی ئاشتییانە کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدا بێت.