توركيا, جيهان

سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئەمڕۆ سەردانی ئیستانبوڵ دەکات

پەیوەندییەکان نێوان دوو وڵات، پەرەسەندنەکان لە ناوچە و دانوستانەکانی بۆ چارەسەری بەردەوام و هەمیشەیی تاوتوێ دەکرێن.

Kaan Bozdoğan  | 04.04.2026 - نوێکردنەوە : 04.04.2026
سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ئەمڕۆ سەردانی ئیستانبوڵ دەکات

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران ڕایگەیاند، لەسەردانی ئەمڕۆی سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ ئیستانبوڵ، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، پەرەسەندنەکان لە ناوچەکەدا و دانوستانەکانی قۆناغی ئیستانبوڵ بۆ چارەسەری بەردەوام و هەمیشەیی تاوتوێ دەکرێن.

بورهانەدین دوران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal پەیامێکی لەبارەی سەردانی زێلێنسکی بۆ تورکیا بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بورهانەدین دوران'دا هاتووە:

"لەسەردانی ئەمڕۆی سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ ئیستانبوڵ، پەیوەندییەکان نێوان دوو وڵات، پەرەسەندنەکان لە ناوچەکەدا و هەوڵەکانی قۆناغی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ بە مەبەستی چارەسەرییەکی بەردەوام و هەمیشەیی تاوتوێ دەکرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın