Şerife Çetin
15 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەردانی کۆشکی سپی و کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات.
بەرپرسانی ئەمریکی کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە، باسیان لەوە کرد کە سەردانەکەی زێلێنسکی لە پاش بەشداری کردنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەنجام دەدرێت.
زێلێنسکی، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە.
لە ئێستادا لە کۆنگرێسی ئەمریکادا هاوکاریی زیادە بەبڕی ٢١ ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بووەتە بابەتی مشتومڕ. هەندێک لە کۆماریخوازەکانی ناو کۆنگرێس بەپێویستی دەزانن کۆتایی بهێندرێت بە هاوکارییەکانی ئۆکراینا و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لە بوودجەی فیدراڵیدا بکرێت.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا، زێلێنسکی سەردانی واشنتۆنی کرد و لە کۆنگرێس گوتاری پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکرێن بەخشیش نیین، بەڵکو وەبەرهێنانە لە ئاسایشی جیهانیی و دیموکراسییدا.