جيهان

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن باس لە ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ تاران دەکات

- سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ: "دانوستانەکانم لە تاران، تایبەت دەبن بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران".

Zana Natık Kerem  | 12.06.2019 - نوێکردنەوە : 13.06.2019
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن باس لە ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ تاران دەکات

Ankara

تۆکیۆ ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانوستانەکانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران ئەنجامی دەدات رایگەیاند کە دانوستانەکانی لە تاران تایبەت دەبن بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و بەدیھێنانی سەقامگیری لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ئاژانسی ھەواڵیی (Kyodo) بڵاویکردەوە، شینزۆ ئابێ بەرلەوەی لە فڕۆکەخانەی ھاندیا بەرەو تاران بەرێبکەوێت بۆ رۆژنامەوانان دواوە.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە گوتی: "لەم ھەلومەرجەدا، بەردەوامی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا جێگەی نیگەرانییە و گرنگە کەم بکرێنەوە".

شینزۆ ئابێ ئەوەشی گوت "ھەوڵ دەدەین رۆڵێکی باش بگێرێن لە ھەمبەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ھەروەها بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".

ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران بیروڕا لەبارەی ھەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کە ئێستا بووەتە رۆژەڤ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێراندا ئاڵوگۆڕ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سەردانی تاران دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın