Zana Natık Kerem
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە کوێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی گەیشتووەتە کوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو کوێت بەڕێکەوتبوو.
مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو کوێت بەرێبکەوێت رایگەیاندبوو کە لە میانی سەردانەکەی بۆ کوێت، دۆسیەکانی ئابووریی، سیاسی، وزە و وەبەرھێنان هەروەها ژمارەیەک دۆسیەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.