Atila Altuntaş
04 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2022
ستۆکهۆڵم – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى سوید رایگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه له‌باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى داواكراوان داویانه جێبه‌جێى ده‌كه‌ن.
ئاندرسۆن، لە لێدوانێکیدا لە پەراوێزى کۆربەندى سیاسیى ئالمێدالین ئاماژەى بەوە کرد کە زانیارى لەسەر ناوەڕۆکى ئەو رێککەوتنە نادات کە ئەنجامدراوە و گوتى:"پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بن و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى كه له‌باره‌ى راده‌ستكردنه‌وه‌ى داواكراوان داومانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سەرۆکوەزیرانى سوید، رایگەیاند ئەو کەسانەى کە لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا تێنەگلاون پێویست ناکات نیگەرانبن و گوتى: "ئەو کەسانەى هاووڵاتیى سویدن بە پێى یاسا نیشتیمانى و یاسا نێودەوڵەتییەکان رادەست ناکرێنەوە. ئەگەر لە چالاکیى تیرۆریستی‌دا تێنەگلاون ئەوە پێویست ناکات نیگەرانبن".
ماگدالینا ئاندرسۆن، وەڵامى پرسیارەکانى سەبارەت بەوەى لەو یاداشتنامە سێقۆڵییەى کە سوید و دانیمارک بۆ پێواژووى ئەندامبوون لە ناتۆ لەگەڵ تورکیا واژۆیان کردووە سازشى گەورە بۆ تورکیا کراوە و رەخنەى قورسى راى گشتى لێکەوتووەتەوە، نەدایەوە.