سياسەت, جيهان

سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەوە

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە و سەبارەت بە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆکرا.

Sarmand Hameed  | 21.09.2021 - نوێکردنەوە : 22.09.2021
سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆبووەوە و سەبارەت بە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆکرا.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوکراوەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێکارەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکاندا لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پشتیوانی لە رێکخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە شێوەیەکی دادپەروەری دوور لە ساختەکاری، ھەروەھا جەختکرایەوە لەگرنگی ریشەکێشکردنی تیرۆر و توندڕەوی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بەرھەم ساڵح دووپاتیکردەوە کە عێراق بە گرنگییەوە دەروانێتە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەیی و فەرهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق کاردەکات بەئاڕاستەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە ھاوسەنگەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و کۆتاییھێنان بە قەیرانەکان و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان، ھاوکات باسی لە رۆڵی گرنگی عێراق کردووە بۆ ھێنانەئاراوەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا، ھەروەھا بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوھەوا و پاراستنی ژینگە.

لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پێشکەوتنەکانی عێراقی بەرزنرخاندووە بە ئاراستەی پاراستنی سەقامگیریی و هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە، ھەروەھا پشتیوانی ئەمریکای دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئابووری، ھاوکات جەختیکردەوە لە پێویستی کار و ھەماھەنگی ھاوبەش لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا، لە پێناو بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و گەلی دۆستدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın