Mümin Altaş
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
جیددە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای تەواوبوونی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە سعوودیە، بە فڕۆکەی تایبەتی "TC-TRK" بەرەو قەتەر، دووەم وێستگەی گەشتەکەی بۆ کەنداو بەڕێکەوت.
ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا عەبدولعەزیز لەلایەن جێگری میری ناوچەی جیددە، بەدر بن سوڵتان و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعوود و باڵیۆزی تورکیا لە ریاز، فاتیح ئوڵوسۆی و باڵیۆزی تورکیا لە یەمەن، مستەفا پوڵات و نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامیی، باڵیۆز مەهمەت مەتین ئەکەر-ەوە بەڕێکرا.
لە سەردانەکەیدا بۆ قەتەر هەریەک لە ئامینە ئەردۆغان هاوسەری سەرکۆمار و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئەلپارسان بایراکتار و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر و وەزیری بازرگانی، عومەر پۆڵات و جێگرانی سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، عەمەر چەلیک و زافەر سیراکایا و پەرلەمانتارانی ئاک پارتی، خولوسی ئاکار، مستەفا ڤارانک و نوورەدین نەباتی و پەرلەمانتاری مەهەپە، ئیسماعیل فاروق ئاکسو و سەرۆکی کاروباری کارگێڕیی سەرۆکایەتی کۆمار، مەتین کیراڵتی و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان یاوەری ئەردۆغان دەکەن.