Zafer Fatih Beyaz
18 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2023
دۆحە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەی تایبەتی "TC-TRK" لەسەر داوەتی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی گەیشتە شاری دۆحە پایتەختی قەتەر.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەمەد لەلایەن جێگری سەرۆکوەزیرانی و وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد ئال عەتییە، باڵیۆزی تورکیا لە دۆحە، مەھمەت مستەفا گۆکسو و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێ‌کرا.
هەریەک لە هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، ئەلپارسڵان بایراکتار، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مەهمەت فاتیح کاجر، وەزیری بازرگانی، عومەر بۆڵات، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و زافه‌ر سراكایا، په‌رله‌مانتارانی ئاك پارتی، خولوسی ئاكار، مسته‌فا ڤارانك و نوره‌ددین نه‌باتی، په‌رله‌مانتاری مه‌هه‌په، ئیسماعیل فاروق ئاكسو، سه‌رۆكی كاروباری كارگێڕی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مه‌تین كراتڵی، سەرۆکی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون، سه‌رۆكی میت، ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی، هالوك گۆرگون، سه‌رۆكی ئه‌رشیڤه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ئوغور ئوناڵ و راوێژكاری سهركۆمار باڵیۆز ئاكیف چاغاتای كڵچ هاوه‌ڵیی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌یدا.
ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ھەردوو لایەن سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان دەکەن.
هاوکات سەرکۆماری تورکیا بەشداریی لەو ئێوارە خوانە فەرمییەدا دەکات کە لەسەر شەرەفی سازدەکرێت.