جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی ترەمپ و شازادەی جێنشینی سعوودیە

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجامدا.

Mehmet Nuri Uçar  | 15.09.2019 - نوێکردنەوە : 16.09.2019
پەیوەندی تەلەفۆنی ترەمپ و شازادەی جێنشینی سعوودیە

Istanbul
ریاز - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجامدا.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی SPAی سعوودی، ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان ئەنجامداوە.

دۆناڵد ترەمپ لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاندووە کە ئەمریکا ئامادەیە ھەماھەنگی لە ھەر پرسێکدا بکات بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی سعوودیە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر دوو دامەزراوەی گەورەی نەوتی سعوودیە بە شێوەیەکی نەرێنی کاری لە ئابووری ئەمریکا و جیھان کردووە.

ھاوکات ترەمپ لەگەڵ محەمەد بن سەلمان لەپاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێی پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردووە.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکھەڵگر بۆ سەر دوو کارگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی سعوودیە "Saudi Aramco"، ئاگر کەوتەوە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın