İlkay Güder
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ئێوارە خوانێکدا بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتر کرد، کە لەلایەن سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن لە شاری پاریس پێشکەش بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان و ھاوسەرەکانیان کرا.
ئەردۆغان لەسەر داوەتی فەرمی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ١٠٠ەمین ساڵیادی رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی جیھانی یەکەم گەیشتە شاری پاریس و بڕیاریشە بۆ ماوەی دوو رۆژ دیدار و کۆبوونەوەی خۆی لەو وڵاتە ئەنجام بدات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان پێکەوە سەردانی مۆزەخانەی ئۆرسایان لە شاری پاریس کرد.
دواتریش ئەردۆغان و ھاوسەرەکەی بەشداریان لەو ئێوارە خوانەدا کرد کە لەلایەن ماکرۆن پێشکەش بە سەرکردەکانی جیھان و ھاوسەرەکانیان کرا.
ھەر لە ئێوارە خوانەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پاڵ یەکتر دانیشتن.
ئەردۆغان و ترەمپ بۆ ماوەیەک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکتردا کرد.