Heman Hussein Yaseen
07 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2025
هەولێر - AA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ، سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بکات.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش لە ٢٠ی حوزەیران سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتبووە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی ھاکان فیدان کۆبوویەوە