سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەرامبەر ڕەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکان پێویستیمان بە هاوده‌نگیی زیاتر هەیە"
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان: "لە سەردەمێکدا کە شەپۆلی قەیران و نادیاریی لە ئەورووپاوە بۆ ئاسیا بەرز دەبێتەوە، لە بەرامبەر ڕەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکاندا پێویستیمان بە هاوده‌نگیی زیاتر هەیە".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: "لە سەردەمێکدا کە شەپۆلی قەیران و نادیاریی لە ئەورووپاوە بۆ ئاسیا بەرز دەبێتەوە، لە بەرامبەر ڕەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکاندا پێویستیمان بە هاوده‌نگیی زیاتر هەیە".
لە میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی پێشوازی شاندی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراتەکان له ئه‌نقه‌ره، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێكی پێشکەش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له گرنگیی هاوده‌نگیی كرد و، ڕایگه‌یاند: "لە سەردەمێکدا کە شەپۆلی قەیران و نادیاریی لە ئەورووپاوە بۆ ئاسیا بەرز دەبێتەوە، لە بەرامبەر ڕەشەبای بەڵا و نەهامەتییەکاندا پێویستیمان بە هاوده‌نگیی زیاتر هەیە".
گوتیشی: "پەراوێز خراین، ئازار دراین، كه‌م سه‌یرکراین، گەنجە نه‌مام ئاسا و جگەرگۆشە چاوگەشەکانمان و برایانی ڕه‌نجده‌رمان کرده قوربانیی تیرۆری ڕەگەزپەرستی".
سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له ڕۆڵی دیاسپۆرای توركی كرد و، ڕایگه‌یاند: "سەرەڕای هەموو ئه‌و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی بوویەوە، دیاسپۆرای تورک توانی لەسەر پێی خۆی ڕاوه‌ستێت، لە هەموو بوارەکاندا ببێتە خاوەن دەنگ، کاریگەریی و ئیرادە".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێمە ڕێگە نادەین هیچ کام لەو كه‌سانه‌ی چ لە ناو سنوورەکانماندا ده‌ژین یان لە دەرەوەی وڵات، بچەوسێندرێنەوە یان بە کەم سەیر بکرێن. ڕێگە نادەین کەس کۆمەڵگای تورکەکانی ئەورووپا بچەوسێنێتەوە کە یاوه‌ری کاروانی سەدەی تورکیامان دەکەن، سنوورێك بۆ ئه‌وانه داده‌نێین کە هەوڵی چەوساندنەوەیان دەدەن".

