Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2018
واشنتۆن- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا كه بۆ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی نووسیوه، رایگه‌یاندووه "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا بكات كه له ئاسۆدا دیاره بۆ سه‌ر ئیدلب. مانه‌وه به ناچالاكی باجه‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت. ناتوانین گه‌لی سووریا بۆ میهره‌بانیی به‌شار ئه‌سه‌د جێبهێڵین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی "پێویسته جیهان ئه‌سه‌د بووه‌ستێنێت" بۆ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ باسی له دوایین پێشهاته‌كانی ئیدلب و هه‌ڵوێستی توركیا له‌وباره‌یه‌وه كردووه.
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كردووه كه توركیا له‌وه زیاتری بۆ ئیدلب ئه‌نجامداوه كه له‌ده‌ستی هاتووه و كرده‌وه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا ئاشكران.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هێرشی رژێم بۆ سه‌ر ئیدلب و رایگه‌یاندووه "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا بكات كه له ئاسۆدا دیاره بۆ سه‌ر ئیدلب. مانه‌وه به ناچالاكی باجه‌كه‌ی گه‌وره ده‌بێت. ناتوانین گه‌لی سووریا بۆ میهره‌بانیی به‌شار ئه‌سه‌د جێبهێڵین. ئامانجی رژێم له هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب، هه‌ڵمه‌تێكی راستیی و كاریگه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نییه، به‌ڵكو له‌ناوبردنی ئۆپۆزسیۆنه بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له‌نێوانیاندا بكات".
هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه:
"ئیدلب دوایین رێگه‌ی ده‌رچوونه به‌ر له پرده‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له ئێستادا سه‌ركه‌وتوو نه‌بن له‌وه‌ی ده‌ستبه‌كاربن، نه‌ك ته‌نها سوورییه بێتاوانه‌كان، به‌ڵكو هه‌موو جیهان باجه‌كه‌ی ده‌دات. توركیا به مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له پاڵیدا ئه‌نجامده‌درێت، به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه هه‌رچی له‌ده‌ست هاتبێت ئه‌نجامیداوه. بۆ ئه‌وه‌ی كه دڵنیابین له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووین، پێویسته ئه‌و به‌شه‌ی جیهان كه ماوه‌ته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانیان بخه‌نه لاوه و هه‌وڵه‌كانیان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی‌دا بخه‌نه گه‌ڕ".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی میوانداریی كردووه لەزیاتر له سێ ملیۆن و نیو سووریی و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دڵسۆزییه‌تی و رایگه‌یاندووه "هاوكات بووینه ئامانجی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی كه له پاڵماندا چالاكییان ئه‌نجامده‌دا: به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و په‌كه‌كه. نه باجی قورسی هاوكارییه مرۆییه‌كان و نه نیگه‌رانییه‌كانمان له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه، ئێمه‌ی له هه‌ڵوێستی پته‌ومان سارد نه‌كرده‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌شی کردووە له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی سووریا و ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ و ئاستانا كردووه و جه‌ختی له گرنگیی رۆڵی نێوه‌ندگیری ئه‌نقه‌ره له سه‌رجه‌م ئه‌و قۆناغانه‌دا، كردووه‌ته‌وه.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب، ده‌ڵێت "بۆ رێگه‌گرتن له هێرشێكی له‌مشێوه‌یه حكوومه‌ته‌كه‌مان رۆڵی گێڕا له دیاریكردنی ناوچه‌ی دوور له پێكدادان و ١٢ خاڵی چاودێری دامه‌زراند".
- په‌یامی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌مریكا، رووسیا و ئێران "به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆته"
له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رووی قسەکانی كردۆته ئه‌مریكا و ده‌ڵێت "ئه‌مریكا كه باری سه‌رنجی خستۆته سه‌ر هێرشكردن به چه‌كی كیمیایی پێویسته چاودێری زنجیره‌به‌ندی مردن واز لێ بێنێت. چه‌كی كلاسیكی زۆر زیاتر ده‌بێته هۆی مردن، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی راگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ته‌نها ناكه‌وێته ئه‌ستۆی رۆژئاوا. به هه‌مان شێوه هاوبه‌شه‌كانمان له پرۆسه‌ی ئاستانا رووسیا و ئێران به‌رپرسیارێتییان له‌سه‌ر شانه بۆ راگرتنی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه له ئیدلب".
- "نابێت هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بكرێته قوربانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا نووسیوویشیه‌تی: "رژێمی ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات به ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ره‌وایه‌تی به‌هێرشه‌كانی بدات. له‌مڕووه‌وه نه‌كه‌ونه هه‌ڵه. هیچ وڵاتێك له توركیا زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆر نه‌كردووه. چارهسهریهكهی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌یه. نابێت هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بكرێته قوربانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئه‌مه ته‌نها ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی و تیرۆریزم ده‌ڕه‌خسێنێت. سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌ره‌نجامی رووداوه‌كانی سووریا بوو نه‌ك هۆكاری".
- "ئۆپه‌راسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێویسته"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ئیدلب گرووپی تیرۆریستی وه‌ك هه‌یه‌ت ته‌حریر ئه‌لشام چالاكن، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها به‌شێكی دانیشتوانی ئیدلب پێكده‌هێنن و ده‌ڵێت "بۆ نه‌هێشتنی تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان له ئیدلب و هێنانهبهردهم دادگای شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رفراوانتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێویسته. یاخیبووه میانڕه‌وه‌كان رۆڵێكی گرنگیان گێڕا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له باكووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا، پشتیوانی ئه‌وان بۆ ئیدلبیش گرنگ ده‌بێت".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیدلب نابێت زیان به هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌یه‌ندرێت و بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ی به توركیا هێناوه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ی داعش و په‌كه‌كه‌دا و ده‌ڵێت "له‌باره‌ی هێنانه‌دی سیسته‌م له باكووری سووریا توانای توركیا و بۆچوونی ئه‌و بۆ بهئهركزانینی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌لمێنه‌ری متمانهپێكردنیهتی".