Haydar Karaalp
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
بەغدا - AA
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ئێف لۆدریان لە بەغدا لە لایەن هاوتا عێراقییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.
دوای کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ئێف لۆدریان لە بەغدا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا تیشکیان خستە سەر تەوەری کۆبوونەوەکە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ئێف لۆدریان بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدا.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد کە تاوتوێی چەند بابەتێکی سەربازی و ئەمنییان کردووە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەا، وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن گوتی: "لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پەیوەندییە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق و فەرەنسامان کرد، جگە لە پرسی دەستگیرکراوە فەڕەنسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە لە گرتووخانەکانی عێراقدان، ھەروەھا رۆڵی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە بواری وەبەرھێنان لە عێراق و شەڕی دژی تیرۆر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێکراون".
ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا جان ئێف لۆدریان رایگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا پاڵپشتیی عێراقە لەلایەن فەڕەنساوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان، ھەروەھا سەروەریی عێراق کارێکە ناتوانرێت نەرمی تیادا بنوێنرێت و وڵاتەکەی لە ھاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر، بەردەوام دەبێت.
لۆدریان راشیگەیاند کە عێراق دەتوانێ لە هاوکێشەکانی ناوچەکە باڵانس رابگرێت و جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە سەرەوەری عێراق دەکات.