جيهان

سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆلتنبێرگ، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بەرگریی تورکیا کرد

- سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆلتنبێرگ: "بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا و پیشەسازیە بەرگریییەکەی بۆ وەبەرهێنان لە توانا پێشکەوتووە نوێیە باڵاکان، لەنێویشیاندا فڕۆکەی جەنگی جێی بایەخە".

Nazlı Yüzbaşıoğlu  | 15.03.2024 - نوێکردنەوە : 17.03.2024
سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆلتنبێرگ، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بەرگریی تورکیا کرد

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بە پشتیوانی و بەشداری تورکیا کرد کە بە "هاوپەیمانێکی زۆر بەهادار وەسفی کرد" لە بواری پیشەسازی بەرگریی هاوپەیمانی ناتۆدا و ڕایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا و پیشەسازیە بەرگریییەکەی بۆ وەبەرهێنان لە توانا پێشکەوتووە نوێیە باڵاکان، لەنێویشیاندا فڕۆکەی جەنگی جێی بایەخە. هەروەها بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەرهەمهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتار دەکەم لەلایەن تورکیاوە کە ساڵانێکی زۆرە سەلماندوویەتی کاریگەرییەکی زۆر بەرچاوی هەیە".

لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ باسی لە پشتیوانیی و بەشدارییەکانی تورکیا کرد بۆ ناتۆ کە یادی ٧٢ هەمین ساڵەی بوونە ئەندامی لەو هاوپەیمانیە دەکاتەوە.

ستۆڵتنبێرگ کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی نەرویجە و لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا پۆستی سکرتێری گشتیی ناتۆ بەڕێوەدەبات کە ٣٢ ئەندامی هەیە و، پێشتر چوار جار ماوەی ئەرکەکەی درێژکراوەتەوە، لە یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتایی بە ئەرکەکەی دێت وەک سکرتێری گشتیی هاوپەیمانەکە.

یانس ستۆڵتنبێرگ کە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات، ئاماژەی بەوە کرد بەشداری ناکات لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە و سەرلەنوێ داوای ئەو پۆستە ناکاتەوە.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ، ئاماژەی بە پشتیوانی و بەشداری تورکیا کرد لە بواری پیشەسازی بەرگریی هاوپەیمانی ناتۆدا و ڕایگەیاند: "بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا و پیشەسازیە بەرگریییەکەی بۆ وەبەرهێنان لە توانا پێشکەوتووە نوێیە باڵاکان، لەنێویشیاندا فڕۆکەی جەنگی جێی بایەخە. هەروەها بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بەرهەمهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتار دەکەم لەلایەن تورکیاوە کە ساڵانێکی زۆرە سەلماندوویەتی کاریگەرییەکی زۆر بەرچاوی هەیە".

گوتیشی: "بە توندی باوەڕم وایە کە پێویستە لەنێوان هاوپەیمانانی ناتۆدا هیچ سنووردارییەک بۆ بازرگانی بەرگریی نەبێت، چونکە ئێمە لە هاوپەیمانییەکداین بەڵێنمان داوە یەکتر بپارێزین، بەرگریی لە یەکتر بکەین و لە کۆتاییشدا لە پێناو یەکتردا بمرین".

ستۆڵتنبێرگ ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەو باوەڕی بە ئیکۆسیستمێکی پیشەسازی بەرگریی ترانسئەتڵەنتیک هەیە کە هاوپەیمانانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش وەک بەریتانیا، کەنەدا، ئەمریکا، تورکیا یان نەرویج لەخۆبگرێت و ڕایگەیاند: "پێویستە تاکە پلاتفۆڕمێک لەم هەوڵانەدا ناتۆ بێت، چونکە هاوپەیمانانی ناتۆی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا نوێنەرایەتی سەدا ٢٠ی خەرجیە بەرگرییەکانی ناتۆ دەکەن و، سەدا ٨٠ی خەرجییەکانی ناتۆ ئەوانە دابینی دەکەن کە ئەندام نین لە یەکێتیی ئەورووپا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن