Cüneyt Karadağ
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
بەرلين - AA
گوتەبێژى سياسەتى دەرەوەى پارتەكانى يەكێتى كريستيان كە هاوپەيمانە لە دەسەڵاتى ئەڵمانيا، يۆرگەن هاردت كاردانەوەى لە بەرامبەر بەكارهێنانى ڤيتۆ لەلايەن رووسيا و چين لە ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى لەسەر نوێكردنەوەى ئەو ميكانيزمەى كە لە رێگەيەوە هاوكارى نێودەوڵەتى بۆ چەندين مليۆن كەسى سوورى دەنێردريت، دەربڕى.
هاردت، لە روونكردنەويەكيدا بۆ مێدياكان، ڤيتۆكەى رووسيا وچينى لە دژى نوێكردنەوەى ميكانزمى گەياندنى هاوكارى نێودەوڵەتى بۆ سووريا كە لە ساڵى ٢٠١٤وە بەردەوامە و لە ١٠ى تەمووزدا كۆتايى دێت، بە هەڵوێستێكى دوور لە مرۆڤايەتى وەسفكرد.
سياسەتمەدارە ئەڵمانەكە، جەختى لەوەش كردەوە كە راستيى رۆيشتنى بەبێ مەرجى چين لە سەر هێڵى رووسيا، دۆخێكە پێويستە ببێتە هۆى نيگەرانى ئەو بەشەى ديكەی لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.