Atila Altuntaş ,Ramal Abdullah Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ستۆكهۆڵم – AA
بڕێک تهقەمەنی له‌ناو پاكه‌تێكدا دۆزرایه‌وه كه له كۆڵانێكی شاری یۆتۆبۆری باشووری سوید داندرابوو.
میدیاكانی سوید بڵاویانکردەوە، رێوشوێنی ئه‌منی پێویست گیراوه‌ته به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و پاكه‌ته گوماناویه‌ی له گه‌ڕه‌كی یۆهانبۆرگ داندرابوو.
تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبیش به شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراو پاكهتهكهیان ته‌قاندۆته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاری یۆتۆبۆری، تۆمار فهكسبۆرگ رایگه‌یاند، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له رووداوه‌كه.