Atila Altuntaş
16 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2022
ستۆکهۆڵم-AA
وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیڵسترۆم ئاماژهی بهوهكرد تورکیا مافی هەیە لە دژی تیرۆر بەرگری لەخۆی بکات.
تۆبیاس بیڵسترۆم لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی داگنز نیهتەری سویدی، باسی لە "ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی چنگ-شمشێر" کرد کە تورکیا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە تیرۆر لە باكووری ههریهك له عێراق و سووریا دەستی پێکردووە.
بیڵسترۆم ایگهیاند: "هەموو وڵاتێک مافی هەیە لە دژی تیرۆر بەرگری لەخۆی بکات و ئەم مافە تورکیاش دەگرێتەوە. تورکیا هۆكارگهلی رەوای هەیە بۆ ئەوەی لە دژی تیرۆر بەرگری لەخۆی بکات. حکوومەتی سویدییش بڕوای وایە کە دەبێت ئەم بەرگریکردنە بە میانڕەوی ئەنجامبدرێت".
وەزیری دەرەوەی سوید، جەختی لەوە کردەوە کە متمانەی بە راگەیەندراوەکەی حکوومەتی تورکیا هەیە سەبارەت بەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە لە پشت پەلامارەکەی ئیستانبوڵەوە بووە و باسی لهوهكرد، باوەڕ بە راگەیەندراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی ناکەن.
باسی لەوەش کرد کە هەست بە بەرەوپێشچوون دەکات لە دانوستانەکانیان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئەندامبوونی وڵاتهكهی لە ناتۆ.
وەزیری دەرەوەی سوید جەختی لەوەش کردەوە کە لە جیهاندا کێشەیەکی جددیی ئاسایش هەیە و ئاشكرایكرد، دواخستنی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ زۆر خراپ دەبێت.