جيهان

سوپای ئیسرائیل: "ئێران دەستی بە هێرشی مووشەکی کرد"

Burak Dağ  | 28.02.2026 - نوێکردنەوە : 28.02.2026
سوپای ئیسرائیل: "ئێران دەستی بە هێرشی مووشەکی کرد"

Quds

قودس - AA

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران وەک کاردانەوەی بە هێرشەکان دەستی بە هێرشی مووشەکی کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە کە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان چالاکە.

دوای دەرکەوتنی ناردنی مووشەک لە لایەن ئێرانەوە، زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل لێدران.

داوا لە خەڵکی ئیسرائیلیش کراوە کە گرنگی بدەن بە هۆشدارینامەکان و دوای پێگەیشتنی هەر هۆشدارییەک دەست بەجێ خۆیان بگەیەننە پەناگەکان.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئیسرائیل کاتز ڕایگەیاندبوو کە، "هێرشێکی پێشگیرانە"یان بۆ سەر ئێران دەست پێکردووە.

کاتز ڕایگەیاند کە "ئیسرائیل بۆ لادانی ئەو هەڕەشانەی کە لەسەرێتی، دەستی بە هێرشێکی پێشگیرانە بۆ سەر ئێران کردووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın