Ruslan Rehimov
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
باکو- AA
وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست، شەوی رابردوو، سوپای ئەرمینیا هەوڵی ئەنجامدانی زنجیرەیەک پەلاماری دا، بەڵام پەلامارەکان لەلایەن سوپای ئازەربایجانەوە رێگرییان لێکرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان، راگەیەندراویكی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە شەوی رابردوو، هێزەکانی ئەرمینیا بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەدەستیان داون، بەشێوەی گرووپی بچووک هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەکانی هادروت و جەبرائیل.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە سوپای ئازەربایجان رێگری لە پەلامارەکان کردووە و پێنج تانک، شەش تۆپهاوێژ، پێنج بارهەڵگری گواستنەوەی چەک، ١١ ئۆتۆمبیل، سێ سیستمی هاویشتنی رۆکێت، پێنج گولـلەهاوێژی ئۆتۆماتیکی، هەشت سیستمی بەرگریی ئاسمانی و بنکەی راداری سوپای ئەرمینیا-یان تێکشکاندووە.
کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی دوێنێ، ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەی قەرەباغ گەیشتن بە رێککەوتن.