İdiris Okuduci
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
گەنجە- AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان کوژرانی نۆ کەسی بەهۆی پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیا بۆسەر شاری گەنجە، راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان کوژرانی حەوت کەسی بەهۆی پەلامارەکانی سوپای ئەرمینیا بۆسەر شاری گەنجە، راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئەوەی خستوەتەڕوو کە سوپای ئەرمینیا بە رۆکێت هێرشی کردووەتە سەر شاری گەنجە، دووەم گەورەشاری ئازەربایجان و بەمهۆیەوە تا ئێستا، نۆ کەس کوژراون و ٣٤ی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەک منداڵیان لەنێودایە.
پێشتر سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئازەربایجان، کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی ٢٨ی دیکەی بەهۆی پەلامارەکانی ئەرمینیا-وە راگەیاندبوو.