Zehra Ulucak,Gökhan Varan
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2020
ئهنقهره - AA
ژمارهی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له جیهاندا، ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزاری تێپهڕاند.
ماڵپهڕی Worldometer بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٥٩٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ٣٧ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٨٣٩ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمار کراوە.
لەو ژمارەیەش ٢٨ ملیۆن و ١١٧ هەزار و ٦٠یان چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ١٨٥ تووشبووی دیکەش لەژێر چارەسەردان.
زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمار کراوە کە حەوت ملیۆن و ٩٤٥ هەزار و ٥٠٥ حاڵەتی تووشبوون و ٢١٩ هەزار و ٢٨٢ حاڵەتی گیان لەدەستدانە.