Sarmand Hameed
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
دەرعا - AA
بەرپرس لە بەرگری شارستانی، محەمەد یوسف رایگەیاند" ناوچەی دەرعا ئەلبەلەد(باشووری سوریا) رووبەڕووی بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی بوویەوە".
محەمەد یوسف ئاماژەی بەوە کرد لە ئاکامی ئەو بۆردومانانە ١٠ مەدەنی کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵن و ژمارەیەکی دیکەس برینداربوون بێ ئەوەی ژمارەکەیان دیاری بکات".
هاوکات چالاکوانان رایانگەیاندووە کە هێزەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد بۆمبی بەرمیلیان هەڵداوەتە سەر شارەکە".
ماوەی سێ ساڵە شاری دەرعا لە نێوان هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن دابەش بووە و لەو ماوەیەدا ئەو شارە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی توندی بەخۆیەوە بینوە.