Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
پاریس – AA
پاڵێوراوی راستڕەوی توندئاژۆ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، مارین لو پێن بە پێویستی دەزانێت کە کار بە فرانک بکرێتەوە و گوزارەی "یۆرۆ مردووە"ی بەکارهێنا.
مارین لو پێن لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی Le Parisien رایگەیاندووە کە بۆ هاوسەنگی راگرتنی ئابووری فەڕەنسا ناچارن کۆنتڕۆڵی یەکەی دراومان بکەن. لەبەرئەمەش بە پێویستی دەزانێت دراوی فرانک کاری پێبکرێتەوە و بەکارهێنانی تاکە دراوێکی هاوبەشی بە بارگرانی لە قەڵەمدا و گوزارەی "یۆرۆ مردووە"ی بەکارهێنا. بە پێویستیشی زانی یۆرۆ تەنها لە لایەن کۆمپانیا گەورەکانی بواری بازرگانی نێودەوڵەتی بەکاربهێنرێت.
خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە ٧ی ئایاری داهاتوودا لە نێوان پاڵێوراوی پارتی رێپێوان، ئیمانۆیل ماکرۆن کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا لە سەدا ٢٤،١ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو و مارین لو پێن کە لەسەدا ٢١،٣ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو بەڕێوە دەچێت.