Mohamad Misto,Eşref Musa,Ethem Emre Özcan
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2021
دەرعا - AA
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ھێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد، ھێرشی وشکانییان کردە سەر گەڕەکێک لە ناوەندی پارێزگای دەرعا باشووری سووریا و ئهوه بووه هۆی تەشەنەکردنی پێکدادانەکان بۆ گوندەوارەکانی ناوچەکە، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە دهستیكهوتوون، ھێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد نەيانتوانى بەرەپێشچوون تۆماربكهن لەو هێرشە وشكانييەى كە ئەمڕۆ بەیانی بەمەبەستی سەپاندنی دەسەڵات بەسەر گەڕەکی دەرعا ئەلبەلەد لە ناوەندی پارێزگای دەرعا دەستيان پێكرد.
ھێزەکانی رژێم کە رووبەڕووی خەڵکی ناوچەکە و گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بوونەوە، دوای پێکدادانێکی قورس ناچار بە کشانەوە کران.
دوای بۆردوومان کردنی گەڕەکەکە بە تانک و تۆپ لەلایەن ھێزەکانی رژێمەوە، پێکدادانەکە بۆ گوندەوارەکانی رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی دەرعا تەشەنەی کرد.
گرووپەکانی ئۆپۆزیسۆنی دەرعا، چەند خاڵێکی پشکنین و پێگەی سەربازیی رژێمیان لە گوندەوارەکان کردە ئامانج.
لە کاتێکدا پێکدادانەکانی گوندەوارەکان لە ناوچەکانی وەکو، سەیدا، ئوم مەیادین، نەسیب، یادوودە، مزیریب، ئوم میزان، نەوا، تەسیل، بەککار، تافاس، نەعەیمە، جاسم و ئینھل چڕ ببوویەوە، ١٢ خاڵی پشکنینی رژێم لە گوندەوارەکان کەوتنە ژێر دەستی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
دوای ئهو پێشهاته ھێزەکانی رژێم دهستی به پهلاماردانی ئەو ناوچانە لهرێگهی تۆپ و ھاوەنەوە، كرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە بەدەست ھاتوون، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ناوەندی پارێزگاى دەرعا و گوندەوارەکانی، شەش کەس لە یادوودە کە دایکێک و سێ مناڵین، دوو کەس لە جاسم، منداڵێک لە ئینھل، شەش کەس لە ناوەندی پارێزگای دەرعا و ناوچەی تافاسی، به کۆی گشتی ١٥ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
- ژمارهیهك سەربازی رژێم بە دیل گیران
گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن دوای پێکدادانێک لە بنکەیەکی سەربازیی رژێم لە گوندەواری رۆژئاوا لە نێوان یادوودە و مزیریب، چەند سەربازێکی رژێمیان بەدیل گرت.
دوای ئهوهه، ھێزەکانی رژێم بە مووشەک ھێرشیان کردە سەر شارەدێی یادوودە و هێزى پشتيوانییان بۆ ناوچەكە رهوانه كرد.