Ethem Emre Özcan,Ömer Koparan
03 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2025
دەرعا|ئەنقەرە - AA
ئیسرائیل بە فڕۆکە و تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا.
سوپای ئیسرائیل کە کاتەکانی ئێوارە هێرشی کردە سەر چەند خاڵێک لە دیمەشقی پایتەخت و پارێزگاکانی حەما و حومس لە سووریا، پەلاماری ناوچەکانی گوندەواری ڕۆژئاوای دەرعاشی دا.
دوای ئەوەی ڕۆژی هەشتی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕژێمی بەعس لە سووریا ڕووخا، ئیسرائیل چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی لە باشووری سووریا کۆنترۆڵ کرد و، بە فڕۆکە و تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر ناوچەکانی تەل جومو و تەل جانیە لە پارێزگای دەرعا.