حووسییەکان: "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر حودەیدا گیانلەدەستدانی یەک کەس و برینداربوونی کەسێکی دیکەی لێکەوتەوە"

Yemen
ئیستانبوڵ - AA
حووسییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، ڕایانگەیاند لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا بۆ سەر شاری حودەیدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی تەلەڤيزیۆنی ئەلمەسیرای سەربە حووسییەکان، ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچەی ڕەئس عیسا لە شاری حودەیدا لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن.
ئاماژە بەوەیش کرا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن