Ramal Mahmood
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
شام – AA
لەئاکامی بۆردومانکردنی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات سەربە گوندەواری دیمەشق بە گازی کلۆری لەلایەن رژێمی سووریاوە کەسێک گیانی لەدەست دا، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییش کەوتنە ژێر کاریگەری ئەو گازە.
لەمبارەیەوە بەرپرسی بەرگری شارستانی غوتەی رۆژهەڵات، سیراج مەحمود بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هێزەکانی رژێم شارەدێی ئاربینی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان بە بەکارهێنانی گازی کلۆر بۆردومان کردووە. بەمهۆیەیشەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و کاریگەری کردووەتە سەر ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان کە ئێستا لە نەخۆشخانە گەڕۆکەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
مەحمود ئاماژەی بەوەشدا کە هێزەکانی رژیم هێرشەکانیان بۆسەر شارەدێ و ناوچەکانی غوتەی رۆژهەڵات چڕکردووەتەوە.