Rewa Mahmood Hasan
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئیدلب-AA
لە هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەکانی مەدەنی لە سنوورەکانی "ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب" سێ کەسی مەدەنی کوژران و ١٥ی تریش برینداربوون.
شەوی رابردوو هێرشەکان دەستان پێ کرد، هێرشی ئاسمانی و وشکانی لە ناوەندی شاری ئیدلب، شارۆچکەکانی خان شەیخۆن و سەراقب و گوندەکانی ئەلخوەین و ئوم جەلال ئەنجامدران.
بەپێی سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا، سێ کەسی مەدەنی کوژراون و ١٥ی تریش برینداربوون.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیال میدیا ماڵی چاودێری فڕۆکە سەربە ئۆپۆزسیۆن بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەیەکی SU-34ی رووسی کە لە بنکەی سەربازی حمێمیم فڕیوە، هێرش دەکاتە سەر ئیدلب.