Rewa Mahmood Hasan
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
لهندهن - AA
پەرلەمانی بەریتانیا دوای گۆڕینی پێشنیازی حکوومەت بەشێوازی "لە هەرهەلومەرجێکدا رەتکردنەوە"ی جیابوونەوەی بێ رێککەوتنی پەرلەمانی بەریتانیای قبوڵ کرد و بەمەش تێرێزا مای رووبەڕووی دووەم شکست بوویەوە.
باڵی خوارووی پهرلهمانی بهریتانیا "ئهنجوومهنی گشتی" له دهنگدانێكدا دوای ئەوەی پێشنیازی جیابوونەوەی لە یەکێتیی ئەورووپای بێ رێککەوتن کە لە لایەن حکوومەتی مای پێشکەشکرابوو، بە شێوەیەک گۆڕی و ئەو بژاردەیەی لە هەموو هەلومەرجێکدا رەتدەکاتەوەی بۆ زیاد کرد و قبوڵی کرد.
لە پێشنیازی حکوومەتەکەی مای-دا هاتووە "پەرلەمان بۆ رێککەوتنی جیابوونەوە لە یەکێتیی ئەورووپا لە داهاتوودا بەبێ چوارچێوە لە ٢٩ی ئاداردا رەتدەکاتەوە" هاوشانی ئەمە دەستەواژەی "تاکو رێککەوتنێک لەگەڵ پەرلەمان و یەکێتیی ئەورووپا نەبێت، جیابوونەوەی بێ رێککەوتن لە لایەن یاسای بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپاوە بە تێبینی وەردەگرێت" بەکار هاتووە.
گرووپێک پەرلەمانتار پێشنیازەکەی حکوومەتیان بەم شێوەیە گۆڕی "جیابوونەوەی بێ رێککەوتن لە هەر هەلومەرجێکدا رەت دەکرێتەوە" و دواتر ئەم گۆڕانکارییە بە ٣١٢ دەنگ بەرامبەر ٣٠٨ دەنگ قبوڵ کرا و پێشنیازە گۆڕاوەکەی حکوومەتیش بەکۆی ٣٢١ دەنگ بەرامبەر ٢٧٨ دەنگ قبوڵ کرا.