Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
پرۆژه یاسای حكوومه‌تی ئه‌مریكا كه پێشنیازی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی سه‌ربازیی ده‌كات له میانی 30 رۆژدا به‌وانه‌شی له یه‌مه‌ن له‌و جه‌نگه‌دان كه درێژه‌ی هه‌یه یاخود كاریگه‌ری جه‌نگه‌كه‌یان له‌سه‌ره له ئه‌نجوومه‌نی پیران په‌سه‌ندكرا.
پرۆژه‌كه كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پیرانی ئه‌مریكادا به 54 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 46 ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ندكرا، به هه‌ڵوێستێكی گرنگی سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داده‌نرێت له‌باره‌ی سعوودیه.
له پرۆژه‌كه‌دا پێشنیازكراوه جگه له‌و سه‌ربازانه‌ی دژبه ئه‌لقاعیده ده‌جه‌نگن، ته‌واوی كارمه‌ندانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له میانی 30 رۆژدا به‌وانه‌شی له یه‌مه‌ن له‌و جه‌نگه‌دان كه درێژه‌ی هه‌یه یاخود كاریگه‌ری جه‌نگه‌كه‌یان له‌سه‌ره بكشێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه بگات به دەستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پێویسته له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه په‌سه‌ند بكرێت كه باڵی خواره‌وه‌ی كۆنگرێسه. په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه تیایدا دیموكراته‌كان زۆرینه‌ن به چاوێكی دڵنیایییه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت.