Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی Boeing 737 Max 8 و Max 9 دا تا رێنمایی دووه‌م له‌مباره‌یه‌وه.
دوا وڵات كه له دوای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكهکەی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا لە جۆری Boeing 737 Max 8 له ١٠ی ئادار، بڕیاری راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌ی جۆری Boeing 737 Max دا، ئه‌مریكا بوو.
تره‌مپ له كۆشكی سپی به میدیاكارانی راگه‌یاند كه بڕیاری داوه تا ده‌ركردنی رێنمایی دووه‌م له‌مباره‌یه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی Boeing 737 Max 8 و 9 Boeing 737 Max رابگرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كاری پێ بكرێت.
تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌م بڕیاره هه‌ست ده‌كات كارێكی باشیان ئه‌نجام داوه و ئاسایشی گه‌لی ئه‌مریكا و خه‌ڵكیان له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه و گوتی: "نه‌مه‌ویست ئه‌م بابه‌ته بۆ به‌خت یاوه‌ربوون جێبهڵێم".
گوتیشی: "هیوادارم (Boeing) له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامه‌كانی ئاماده بكات، به‌ڵام تا ئه‌و كاته فڕۆكه‌كان گه‌شت ناكه‌ن".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه Boeing كۆمپانیایه‌كی متمانه‌پێكراوه و هه‌ستیشیان به‌وه كردووه ئه‌م بڕیاره‌ی داویشیانه دۆخێكی زۆر سه‌خت بووه.