Adham Kako
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ (SNHR) رایگه‌یاند کە لە مانگی رابردوودا له سووریا 433 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆرینه‌یان له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه كوژراون.
به‌پێی راپۆرتێكی تۆڕه‌كه له‌باره‌ی كوشتنی خه‌ڵكی سڤیله‌وه له سووریا له مانگی ته‌مووزدا، 433 كه‌سی سڤیل كه 64یان ژن و 119یان منداڵن له لایه‌ن لایه‌نه شهڕكهرهكانهوه كوژراون.
ته‌نها له لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێرانه‌وه له پێكدادانه‌كاندا 211 كه‌سی سڤیل كه 32یان ژن و 65یان منداڵن كوژراون.
هاوكات له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا، 107 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 18یان ژن و 19یان منداڵن.
به‌وپێیه ته‌نها رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیای هاوده‌ستی له مانگی رابردوودا، 318 كه‌سی سڤیلیان كوشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، هه‌شت كه‌سی سڤیلی كوشتووه كه دوانیان منداڵن.
ئۆپۆزسیۆنی سووریاش دوو كه‌سی سڤیلیان كوشتووه.
هه‌ر له مانگی ته‌مووزدا له ئه‌نجامی هێرشی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كه‌سێكی سڤیل و له ئه‌نجامی هێرشی لایه‌نه نهناسراوهكانیشدا، 104 كه‌سی سڤیل كوژراون.