Ali Kemal Akan
29 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگهیاند: "لە چوارچێوەی ئەندامێتی هاوپەیمانێتیەکەدا ڕوون و ئاشکرایە ئەو گەمارۆیانەی هەندێ لە ئەندامان بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی بهتایبهتی له بهرههمهكانی پیشهسازی بهرگرییدا تەواو یەک لایەنە و بێمانایە و لەگەڵ ڕۆحی هاوپەیمانێتیەکە ناگونجێت".
بە میوانداری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، لووتکەی پەرلەمانتارانی ناتۆ لە ئیستانبوڵ دەستیپێکرد.
لە گوتاری دەستپێکی لووتکەكهدا کە لە کۆشکی دۆڵمهباهچە بەڕێوەچوو، کورتوڵموش خۆشحاڵی خۆی بە میوانداری سەرۆکانی پەرلەمانی وڵاتانی هاوپەیمان لە ئیستانبوڵ بۆ سێهەمین خولی لووتکەی پەرلەمانتارانی ناتۆ دەربڕی.
له گوتارهكهیدا كورتوڵموش باسی لهوه كرد كه بهردهوامی گەمارۆی هەندێ لە ئەندامان له بواری پیشهسازی بهرگرییدا لەگەڵ ڕۆحی هاوپەیمانێتیەکە ناگونجێت و، ڕایگهیاند "لە چوارچێوەی ئەندامێتی هاوپەیمانێتیەکەدا ڕوون و ئاشکرایە ئەو گەمارۆیانەی هەندێ لە ئەندامان بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی بهتایبهتی له بهرههمهكانی پیشهسازی بهرگرییدا تەواو یەک لایەنە و بێمانایه و لەگەڵ ڕۆحی هاوپەیمانێتیەکە ناگونجێت".
سهبارهت به دانوستانەکانی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران، كورتوڵموش ڕایگهیاند: "هیوادارم ئەم هەوڵانەی ئاشتیی، ئەم هەنگاوە ئەرێنییانەی گەیشتوونەتە قۆناغێکی دیاریکراو، بەهۆی هەندێک سەرکێشیی و تێکدهرانەوە تێکنەچن. هیوا دەخوازین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەتایبەت وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پاڵپشتی لەم ڕوانگەی ئاشتییە بکەن و هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ پێشگرتن لە كاره تێکدەرەکان".
گوتیشی: "کۆتاییهاتنی ئەم دەستدرێژییانەی حکوومەتی ئیسرائیل تەنیا بە واتای گەیشتنی فەڵەستینییەکان نایهت بەئارامیی، بەڵکو بە واتای گەرەنتی کردنی ئاشتیی جیهانیشە".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، ئاماژەی بهوه کرد لەم سەردەمەدا جیهان سەرلەنوێ بنیات دەنرێتەوە و هیچ کام لە تێگەیشتنە کۆنەکان کاریگەرنین و، ڕایگهیاند: "وەرن با هەموومان بهیهكهوه لەگەڵ تاوتوێ کردنی کێشەکانمان لە چوارچێوەی ناتۆدا، کار بکەین بۆ دامەزراندنی سیستمێکی جیهانیی دادپەروەرانە و ڕەوا و بۆ دامەزراندنی جیهانێکی نوێ لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان لە سەروەریدا و یەکسانیی خەڵک لە دروستبووندا بێت، با بهیهكهوه کار بکەین، کارەکانمان یەک بخەین و دەروازەکانی دامەزراندنی جیهانێکی نوێ تا کۆتایی واڵا بکەین".