Kosar OSMAN
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
بەپێی هەواڵێک فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بایربوجاک و باکووری حەلەبی بۆردومن کردووە. ئەوە جگە لە بۆردومانی چڕی سەر ئیدلیب و چەند ناوچەیەکیتری ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە گەواهیدەرانی حەلەبەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی رووسیا دەیانەوێ زەمینە بۆ پێشڕەویی پەیەدە خۆش بکەن و لەڕێی بۆردومانەکانیانەوە رێگە داخراوەکانیان لەبەردەم واڵا دەکەن. هەر بۆ ئەم مەبەستەیش شارۆچکەی عەزیزیان بە شێوەیەکی چڕ بۆردومان کردووە.
جگە لەوە ئەو فڕۆکانە بۆردومانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی مینیگیان لە حەلەب کردووە و چەندین مووشەکیشیان ئاراستەی مالیکیە، ئیدلیب، دەرعا، دەیرجەمەل، بایربوجاک کردووە.