Kosar OSMAN
03 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
گردی بورجل قاسابی سەر بە بایربوجاک جارێکیتر لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە کۆنترۆڵکرایەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە گەواهیدەرانی ناوچەکەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵو دراوە گردی بورجل قاساب کە شوێنێکی ستراتیجییە و 3 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن رژێمی سووریاوە کۆنترۆڵ کرابوو، ئەمڕۆ جارێکیتر چۆوە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن.
گەواهیدەران هەروەها ئاماژەیانکردووە سوپای رژێم ژمارەیەکی زۆر سەربازی کوژراویان دوای خۆیان جێهێشتووە کە ژمارەیەک ئەفسەریشیان تێدایە.
بورجل قاساب کە دەکەوێتە باشووری چیای تورکمەن ماوەی 3 رۆژ لەژێر کۆنترۆڵی رژێمدا مایەوە. ئەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی بەسەر ژمارەیەک لە گوندە تورکمەن نشینەکاندا دەڕوانێت گرنگیی سەربازیی هەیە و وەک ناوچەیەکی ستراتیجی سەیر دەکرێت.